گەر غەریبی چاوم بووایە
لەمێژ بوو دەرمهێنابوو
هیوای ئاییندەم نەبوایە
ئێستا ئێسکیشم نەمابوو
غەریبی ژانە، خورپەیە
سووتانێکە بێ کڵپەیە
خەزانی تووشی و نەهاتە
وشکەگریان، مەرگەستانە
گێژاوی گۆمێکی مەنگە
توونێلی تاریکی و مەرگە
زامێکە تا بڵێی بە سوێ
هاواڕێکە ناگاتە جێ
گەر غەریبی چاوم بووایە
لەمێژ بوو دەرمهێنابوو
هیوای ئاییندەم نەبوایە
ئێستا ئێسکیشم نەمابوو