کوا ئەوە دڵدارییە وەکوو پەروانە نەبێ
وەکوو پەروانە نەبێ
لە ڕازی دڵنیا بم لە خودای دەکەم تەڵەبێ
لە خودای دەکەم تەڵەبێ
سەفەرێکی ساز دەکەم دەڕۆم دەچمە حەڵەبێ
دەڕۆم دەچمە حەڵەبێ
جلە بووکی بۆ دێنم لەبەر پەریاندا نەبێ
لەبەر پەریاندا نەبێ
لێم گەڕێ وای لێم گەڕێ تەختی جوانیت وەرگەڕێ
تەختی جوانیت وەرگەڕێ
خۆ من دەسبەردارت نیم مەگەر شەرتم بپەڕێ
مەگەر شەرتم بپەڕێ
دەڕۆم دەچمە کن یارم بەڵکوو مزگێنیم داتێ
بەڵکوو مزگێنیم داتێ
دەڵێن کاروانی شادی لە ڕێدایە دەگاتێ
لە ڕێدایە دەگاتێ
ڕەشبەڵەکێک ساز دەکەم لە کلکەی بەردەتاتێ
لە کلکەی بەردەتاتێ
پایەنازی ڕادەخەم هەتاکوو بووک دەگاتێ
هەتاکوو بووک دەگاتێ
لێم گەڕێ وای لێم گەڕێ تەختی جوانیت وەرگەڕێ
تەختی جوانیت وەرگەڕێ
خۆ من دەسبەردارت نیم مەگەر شەرتم بپەڕێ
مەگەر شەرتم بپەڕێ
بۆچی فەرمووتە دەڵێی هەر لارەمل بێ جوانە
هەر لارەمل بێ جوانە
خۆ تۆ قاتڵی یەکێک نیت چاوت قاتڵی دوانە
چاوت قاتڵی دوانە
زولفت بە شانە مەکە هەر بەبێ شانە جوانە
هەر بەبێ شانە جوانە
چ بکەم بەخۆم ناوەستم شێتی بێ وەفایانە
شێتی بێ وەفایانە
لێم گەڕێ وای لێم گەڕێ تەختی جوانیت وەرگەڕێ
تەختی جوانیت وەرگەڕێ
خۆ من دەسبەردارت نیم مەگەر شەرتم بپەڕێ
مەگەر شەرتم بپەڕێ
مەقام:
ئەوشۆ هەر خەمەن وا لە کەمیندا
بەرەوڕووی خستم کەسم ئای وەڕووی زەمیندا نازدارەی گیان
بۆی گوڵاڵەی زوڵف دولبەر ئازیزەن
بۆی گوڵاڵەی زوڵف دولبەر ئازیزەن
مەزەی تامی خەم کەسم ئای ئەرێ یاران لەزیزەن نازدارەی گیان
ئای ئامان ئامان ئەی وای ئەی وای
چەن وەختە دڵم خەمگینی لەیلەن
چەن وەختە دڵم خەمگینی لەیلەن
وا دیارە لەیلام کەسم ئای ئەرێ بێ ڕوحم و مەیلەن
پیریم لێ نزیک بووە بۆ جوانی پەشیمانم
بۆ جوانی پەشیمانم
کاتی چاوم پێ کەوێ بە جێژوانگەی جارانم
بە جێژوانگەی جارانم
بیری ڕابردوو دەکەم گەلێک چاو بە گریانم
خوداحافیز لە دۆستان دەڕۆم دەچمە کن یاران
دەڕۆم بۆ کن یارانم
جوانی ڕوخساری ڕووی تۆ نەک تۆ بە کەس نامێنێ
نەک تۆ بە کەس نامێنێ
ئەوەی شێت و شەیدات بوون کەس لە دەورت نامێنێ
کەس لە دەورت نامێنێ
ڕۆژگاری بێ بەقا چ بە سەر جوانان دێنێ
چ بە سەر جوانان دێنێ
هەر یەکێک دووردەس دەکا یەک بە دوای یەک دەمرێنێ
یەک بە دوای دەمرێنێ
لێم گەڕێ وای لێم گەڕێ تەختی جوانیت وەرگەڕێ
تەختی جوانیت وەرگەڕێ
خۆ من دەسبەردارت نیم مەگەر شەرتم بپەڕێ
مەگەر شەرتم بپەڕێ