ئەم هەموو ناڵە و فوغانە ئەوە لە سینەم دێ چییە
هەر وەکوو سەیحان و جەیحان ئاو لە چاوم دێ چییە
شین و گریانم لەبۆ تۆیە ئەتۆش بۆچی چییە
گەر نیگاهێکت لەگەڵ مندا ببێ عەیبی چییە
تۆ سولەیمانی زەمانی عاشقیشت موورتە
لە من جان و سەر و ماڵ فەرموو گەر ئەمرێ ئەکەی
تەجرووبە بورهانە هەر دەم بۆچی بێ بەختی دەکەی
فایدەی نەدا *؟؟؟ ئەکەی
بەسیەتی تا کەی لە حەق ئەم بەندە بێ لوتفی ئەکەی
ئەحمەدی بێچارە تەنها عاشقی مەغدوورتە
لەم کوڵبەیی ئەحزانە عەشقی سەنەمێکم بوو
لەم چۆڵ و بیابانە باخی ئیرەمێکم بوو
ئاخر فەلەکی بەدکار دوچاری خەمی کردم
جارێ لە خەوا* وەسڵی لەب جامی جەمێکم بوو
بێ هەمدەم و هەمتا مام بۆ خەلوەتی تەنیایی
بۆ مونسی ئەحزانی گوڵ خونچە دەمێکم بوو
عەونی کە بە خامۆشی ڕازی دڵی پەنهانە
باتین لە خەتەردایە پەروانە شەمێکم بوو
نەماوە حاڵەت و ژینم لە دەس چوو ڕۆحی شیرینم
ڕەفیقان بێن بکەن شینم سەدای گریە
وەی سەدای گریە و جا سەدای گریە و فیغان با بێ
عەونی کە بە خامۆشی ڕازی دڵی پەنهانە
باتین لە خەتەردایە پەروانە شەمێکم بوو
*؟؟؟= ئەو خشتەیەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
*= لە دیوانی عەونیدا لەباتی وشەی «خەوا» وشەی «خوا» هاتووە
هۆنراوەی بەشێک لە مەقامی دەسپێک: ئەحمەد موختار جاف
هۆنراوەی بەستە: عەونی
هۆنراوەی مەقامی کۆتایی: تاهیر بەگی جاف