هەر کوردەژن تەواری ون
ئوستوورەی جوانی سەردەمان
بە ناوی عەشق و ئازادی
چیرۆکێکی تازەت خولقان
لە ئاشتییا سەرت هەڵدا
لە مەیدانی شەڕ باڵات کرد
باڵات بەرزترە لە جاران
خەباتی خاک و ئاڵات کرد
ئەمن ژنم ژنی کوردم
ئەگەر لە سەنگەرا مردم
مەگری و مەملاوێنەوە
ئەفسانەیە ئەوەی کردم
بێ ناسنامە و بێ وڵاتم
پڕم لە عیشقی دایکانە
کەس ناتوانێ بێبەشم کا
لە ئەو هەستە ناسک و جوانە
ئەگەر حوکمی قەدەر وا بێ
لە زیندانا گیانم دەرچێ
خۆشە پەتی سێدارەکەم
دوو پەلکەی کێژە کوردێک بێ
هۆنراوە: سیمین چایچی