ئەی ئەو کەسەی هەتا دەمرم
گوڵی شیعر بۆ تۆ دەگرم
خۆشویستنێک خۆشم دەوێی هیچ یاسایەک نەیویستبێ
هۆنراوەیێکت بۆ دەڵێم هیچ شاعیرێک نەیوتبێ
بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە
لە باغچەی بەهار گوڵم چنیوە
شەونمی درەخت لە ڕووم پژاوە
لە زەردەی سەر کەل سەرنجم داوە
بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە
لە باغچەی بەهار گوڵم چنیوە
هۆنراوە: گۆران
*: لە هۆنراوەی شاعیردا «زۆر» هاتووە.