لەم وڵاتە داچۆڕاوە تا دێم ئەنفال بەرین و بەرینتر دەبێ سێوەخانێ
لەم وڵاتە داچۆڕاوە تا دێ برین قووڵ و قووڵتر دەبێ سێوەخانێ
لەم وڵاتە داچۆڕاوە تا دێ ئەوین مەحاڵ و مەحاڵتر دەبێ سێوەخانێ
سێوە خانێ ئەمشەو لە گەردوونی چاوتا لەنگەر دەگرم
هاتووم لە ماچانت بگرم سێوەخانێ
سێوە خانێ ئەمشەو بروسکە زین دەکەم دەڕۆین دەڕۆین سێوەخانێ
بۆ کوێت بەرم سێوە خانێ بەو شەوی با و بۆرانێ
نا نا نا ناگەمەوە کوردستانێ سێوەخانێ
بۆ کویت بەرم سەرداری ڕۆحە شێتەکەم
بۆ کوێت بەرم سێوەخانێ
ئەم کەرنەڤاڵی کوشتنە بۆ ئێمەیە
ئەم هەموو پەتە زبرانە بۆ گەردنی سەد جار ڕووشاوی ئێمەیە سێوەخانێ
دە پێم بڵێ بۆ کوێت بەرم
ئەمە کوولەکەی ڕۆحەکەم بیشکێنە
ئەمە دڵە ناسۆرەکەم بیسووتێنە
چۆن ئەم دڵەت بۆ بنێرم
بە کام قاسیدی بسپێرم سێوەخانێ
دەزانم گیانه دەزانم
خۆشەویستی تەوقی ئەبەدی گەردنە
خۆشەویستی سووتانە داگیرکردنە
بێ تۆ سەرداری ڕۆحەکەم ژیان مەنفا مەنفاش توونێلی مردنە سێوەخانێ
هەر تۆ سەرداری ئەم ڕۆحە شێتەی منی
هەر تۆ بەستەی ئەم گەرووە نووساوەی منی سێوەخانێ
بۆ کوێت بەرم سێوە خانێ بەو شەوی با و بۆرانێ
نا نا نا ناگەمەوە کوردستانێ سێوەخانێ
سێوە خانێ سێوە گیانێ ڕۆحە خانێ ئاخ سێوەخانێ