لە سابڵاغێ وەدەر کەوتم
لە گوڵەزەردان وا سەر کەوتم
بەدوای کۆچی لەیلا کەوتم
دەڵێم
هات ڕابورد گەردن بە خاڵ
دنیای ڕوونی لێم کردووە تاڵ
ئای شل وای شل باوانم شل
بۆ تۆ نەمام شۆخی خاڵ لە مل
بۆتۆ نەمام شۆخی چاو بە کل
ماڵی وێران کردووم چاوی
دێوانەم بۆ زۆڵفی خاوی
ئەمنی هەژار کەوتمە داوی
دەڵێم
هات ڕابورد گەردن بە خاڵ
دنیای ڕوونی لێم کردووە تاڵ
ئای شل وای شل باوانم شل
بۆ تۆ نەمام شۆخی خاڵ لە مل
بۆتۆ نەمام شۆخی چاو بە کل
ماڵی باوکت سەرەوژێر بێ
ئیزراییل بە ماڵیان فێر بێ
کێ تۆی ڕەنجاند ڕەبی کوێر بێ
دەڵێم
هات ڕابورد گەردن بە خاڵ
دنیای ڕوونی لێم کردووە تاڵ
ئای شل وای شل باوانم شل
بۆ تۆ نەمام شۆخی خاڵ لە مل
بۆتۆ نەمام شۆخی چاو بە کل
یا خودا هەروا گەرد و تۆز بێ
دەسرۆکەی لە ملان ئاڵۆز بێ
لەیلا جەژنت لێ پیرۆز بێ
دەڵێم
هات ڕابورد گەردن بە خاڵ
دنیای ڕوونی لێم کردووە تاڵ
ئای شل وای شل باوانم شل
بۆ تۆ نەمام شۆخی خاڵ لە مل
بۆتۆ نەمام شۆخی چاو بە کل