ئای بەلەنجە بەلەنجە بەلەنجە هیچ نەماوە
هەمووی ون بوو بزر بوو لەژێر هەوری عەباوە
هەمووی ون بوو بزر بوو بە دەست حوکمی مەلاوە
ڕەببی وێران بێ ئێران سەد ساڵ بۆ پاش گەڕاوە
بۆتە زیندانی تاریک بە دەست حوکمی مەلاوە
سەدەی بیستەمە کەچی عەبا و مەقنەعە باوە
ئەو مەقنەعەی فڕێ دە با ڕوخسارت ببینم
ئەو عەبایەی فڕێ دە با باڵاکەت ببینم
تریفەی مانگی سیمات ساڕێژ دەکا برینم
بۆچی دەیشاریتەوە جوانیت کە دنیا دێنێ
ڕۆژێ ئاگری سینەم عەباکەت دەسووتێنی
ژن دەبێ تێ بکۆشێ تا هەڵاواردە نەمێنێ
بە خەبات بۆ ڕزگاری قانوونی ڕەش بشکێنێ
ژنیش ئینسانە دەبێ خۆی مافی خۆی بستێنێ
ئای بەلەنجە بەلەنجە هەر دەمێنێ
فەقەت حوکمی مەلایە دەبێ لاچێ نەمێنێ
هەر ئاخوندە کە حوکمی دەبێ ون بێ نەمێنێ