تەنیا ماومەوە ئازیزەکەم نەخۆش و ڕەنجوور
لە دۆست و ڕەفیق ئازیزەکەم کەوتوومەوە دوور
کوێڕا تێکت نا ئازیزەکەم بارگەی کۆچی سوور
ئازیز بیستوومە ئازیزەکەم زۆر پەرێشانی
بە شەو و بە ڕۆژ هەردوو دیدەم چاو بە گریانی
بە شەو و بە ڕۆژ ئازیزەکەم چاو بە گریانی
سا بەس بۆ ڕەقیب ئازیزەکەم شین و فریاد کە
جارێکیش دۆستی ئازیزەکەم قەدیمیت یاد کە
کە من وا دەڵێم ئازیزەکەم خەجاڵەتبارم
لە حزووری تۆ ئازیزەکەم وا شەرمەزارم