ئەی باڵداری ناو هێلانەی سەر پۆپی درەخت
دە نووکی گیان بکەرەوە بۆ سەر دەنکێ بەخت
ڕای وەشێنە سەری خەوی ژێر سێبەری خەست
بە پروشەی ئاوی ئاگا دەروون بکە مەست
لەسەر بەردی قەراخ ئاوی کەفچەرێنی چەم
بیتەکێنە خۆڵی چینەی بێ ئارامی و خەم
سۆڵی شۆخی بگرە لەسەر ڕیزی بەڕەزا
چنگی لەنجە بێنێ بەسەر چیمەنی خێزا
چڵ بە ورشە و تۆ بە قونەی نیازی چەن ساڵە
زەماوەندبێ ساز بدەن لەو ملە و سەر یاڵە
هەڵپەڕن و ئەو وشانە بکە بە ڕاستە
ئاسۆی هیوا و سەرفرازی جووت و پەیوەستە