چاو لە ڕێم ئەی دڵ بەو یادەی جاران چۆن گوڵ مەیل ئەکا بۆ تاسەی باران ڕۆژان ئەژمێرم تەنیام بێ هەوار خەیاڵی ئێستام وەک ڕەنگی بەهار من کە دڵم دا بە دەریای عیشقت بە خۆڕی ڕوونی کانیاوی عەشقت ڕێگەی نەهات دووری و ئەفسانە نەبوونی تۆ ئازار و ژانە چاو لە ڕێم ئەی دڵ بەو یادەی جاران چۆن گوڵ مەیل ئەکا بۆ تاسەی باران هەر وەکوو دەریا ئۆقرەم نەماوە بارانی چاوم ڕێژنەی بەتاوە پشکۆی خەیاڵ ئەگەشێتەوە هەر بەو یادە دڵ ئەکرێتەوە چاو لە ڕێم ئەی دڵ بەو یادەی جاران چۆن گوڵ مەیل ئەکا بۆ تاسەی باران
Çaw le rêm ey dil bew yadey caran Çon gul meyl eka bo tasey baran Rojan ejmêrim tenyam bê hewar Xeyalî êstam wek rengî behar Min ke dilim da be deryay ’îşqit Be xorî rûnî kanyawî ’eşqit Rêgey nehat dûrî û efsane Nebûnî to azar û jane Çaw le rêm ey dil bew yadey caran Çon gul meyl eka bo tasey baran Her wekû derya oqrem nemawe Baranî çawim rêjney betawe Pişkoy xeyal egeşêtewe Her bew yade dil ekirêtewe Çaw le rêm ey dil bew yadey caran Çon gul meyl eka bo tasey baran
کەویار هادی