Çaw Le Rêm

Dialect: Sorani 1167
چاو لە ڕێم ئەی دڵ بەو یادەی جاران
چۆن گوڵ مەیل ئەکا بۆ تاسەی باران
ڕۆژان ئەژمێرم تەنیام بێ هەوار
خەیاڵی ئێستام وەک ڕەنگی بەهار

من کە دڵم دا بە دەریای عیشقت
بە خۆڕی ڕوونی کانیاوی عەشقت
ڕێگەی نەهات دووری و ئەفسانە
نەبوونی تۆ ئازار و ژانە
چاو لە ڕێم ئەی دڵ بەو یادەی جاران
چۆن گوڵ مەیل ئەکا بۆ تاسەی باران

هەر وەکوو دەریا ئۆقرەم نەماوە
بارانی چاوم ڕێژنەی بەتاوە
پشکۆی خەیاڵ ئەگەشێتەوە
هەر بەو یادە دڵ ئەکرێتەوە
چاو لە ڕێم ئەی دڵ بەو یادەی جاران
چۆن گوڵ مەیل ئەکا بۆ تاسەی باران
Çaw le rêm ey dil bew yadey caran
Çon gul meyl eka bo tasey baran
Rojan ejmêrim tenyam bê hewar
Xeyalî êstam wek rengî behar

Min ke dilim da be deryay ’îşqit
Be xorî rûnî kanyawî ’eşqit
Rêgey nehat dûrî û efsane
Nebûnî to azar û jane
Çaw le rêm ey dil bew yadey caran
Çon gul meyl eka bo tasey baran

Her wekû derya oqrem nemawe
Baranî çawim rêjney betawe
Pişkoy xeyal egeşêtewe
Her bew yade dil ekirêtewe
Çaw le rêm ey dil bew yadey caran
Çon gul meyl eka bo tasey baran

Report a Problem