لە سیلەی قەبران

ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد شێوەزار: سۆرانی 1297
عاشقان دێن لە دوورڕا دیارن
ئەرێ ڕەنگیان زەرد و لێو های بەبارن
گیانە مەنعیان مەکەن ساحەب یارن
ئەرێ بە دەردی دڵ گرفتارن
ئەرێ وەرگەڕێ باڵات های ببینم
گیانە وەرگەڕێ باڵات های ببینم
ئەرێ با دەرچێ گیانی شیرینم
گوڵم با دەرچێ گیانی شیرینم

جووتێ ساقی هات مەی دەگێڕن
ئەرێ عاشقان لە دین وەردەگێڕن
گیانە عاشقان لە دین وەر-های-دەگێڕن
ئەرێ وەرگەڕێ باڵات های ببینم
گیانە با دەرچێ گیانی شیرینم
وەرە با دەرچێ گیانی شیرینم

لە سیلەی قەبران هاوارە
ئەرێ حاکم بمدات لە سێدارە
ئەرێ من نانێم مەیلی ئەو یارە
گیانە من نانێم مەیلی ئەو یارە
ئەرێ وەرگەڕێ باڵات های ببینم
گیانە با دەرچێت گیانی شیرینم
وەرە با دەرچێت گیانی شیرینم

لە سیلەی قەبران های سزایە
ئەرێ حاکم بمگرێت لەو قەڵایە
ئەرێ نانێم من مەیلی لەیلایە
گیانە وەرگەڕێ باڵات های ببینم
ئەرێ با دەرچێت گیانی شیرینم
مەڕۆ یاڕەبی من مەرگت های نەبینم
’aşiqan dên le dûrra dyarin
Erê rengyan zerd û lêw hay bebarin
Gyane men’yan meken saheb yarin
Erê be derdî dil giriftarin
Erê wergerê balat hay bibînim
Gyane wergerê balat hay bibînim
Erê ba derçê gyanî şîrînim
Gulim ba derçê gyanî şîrînim

Cûtê saqî hat mey degêrn
Erê ’aşiqan le dîn werdegêrn
Gyane ’aşiqan le dîn wer-hay-degêrn
Erê wergerê balat hay bibînim
Gyane ba derçê gyanî şîrînim
Were ba derçê gyanî şîrînim

Le sîley qebran haware
Erê hakim bimdat le sêdare
Erê min nanêm meylî ew yare
Gyane min nanêm meylî ew yare
Erê wergerê balat hay bibînim
Gyane ba derçêt gyanî şîrînim
Were ba derçêt gyanî şîrînim

Le sîley qebran hay sizaye
Erê hakim bimgirêt lew qelaye
Erê nanêm min meylî leylaye
Gyane wergerê balat hay bibînim
Erê ba derçêt gyanî şîrînim
Mero yarebî min mergit hay nebînim

ڕاپۆرتی هەڵە