عاشقان دێن لە دوورڕا دیارن ئەرێ ڕەنگیان زەرد و لێو های بەبارن گیانە مەنعیان مەکەن ساحەب یارن ئەرێ بە دەردی دڵ گرفتارن ئەرێ وەرگەڕێ باڵات های ببینم گیانە وەرگەڕێ باڵات های ببینم ئەرێ با دەرچێ گیانی شیرینم گوڵم با دەرچێ گیانی شیرینم جووتێ ساقی هات مەی دەگێڕن ئەرێ عاشقان لە دین وەردەگێڕن گیانە عاشقان لە دین وەر-های-دەگێڕن ئەرێ وەرگەڕێ باڵات های ببینم گیانە با دەرچێ گیانی شیرینم وەرە با دەرچێ گیانی شیرینم لە سیلەی قەبران هاوارە ئەرێ حاکم بمدات لە سێدارە ئەرێ من نانێم مەیلی ئەو یارە گیانە من نانێم مەیلی ئەو یارە ئەرێ وەرگەڕێ باڵات های ببینم گیانە با دەرچێت گیانی شیرینم وەرە با دەرچێت گیانی شیرینم لە سیلەی قەبران های سزایە ئەرێ حاکم بمگرێت لەو قەڵایە ئەرێ نانێم من مەیلی لەیلایە گیانە وەرگەڕێ باڵات های ببینم ئەرێ با دەرچێت گیانی شیرینم مەڕۆ یاڕەبی من مەرگت های نەبینم
’aşiqan dên le dûrra dyarin Erê rengyan zerd û lêw hay bebarin Gyane men’yan meken saheb yarin Erê be derdî dil giriftarin Erê wergerê balat hay bibînim Gyane wergerê balat hay bibînim Erê ba derçê gyanî şîrînim Gulim ba derçê gyanî şîrînim Cûtê saqî hat mey degêrn Erê ’aşiqan le dîn werdegêrn Gyane ’aşiqan le dîn wer-hay-degêrn Erê wergerê balat hay bibînim Gyane ba derçê gyanî şîrînim Were ba derçê gyanî şîrînim Le sîley qebran haware Erê hakim bimdat le sêdare Erê min nanêm meylî ew yare Gyane min nanêm meylî ew yare Erê wergerê balat hay bibînim Gyane ba derçêt gyanî şîrînim Were ba derçêt gyanî şîrînim Le sîley qebran hay sizaye Erê hakim bimgirêt lew qelaye Erê nanêm min meylî leylaye Gyane wergerê balat hay bibînim Erê ba derçêt gyanî şîrînim Mero yarebî min mergit hay nebînim
Hesen Zîrek