ماڵە بابم بێوەفا سەبرم نەما تا کەی جەفا سینگی باغی با سەفا لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم گەوهەری یەک دانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم دەردی عیشقم کارییە وا خوێن لە چاوم جارییە من بەشم غەمبارییە لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم گەوهەری یەک دانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم ئەی گوڵم ئەی لالەڕوو ئەی بولبولی دێوانەخوو بێ سەبەب شەیدا نەبوو لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم گەوهەری یەک دانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم ناڵەیی عیشقە بەشم من عاشقی چاوی ڕەشم زیزە یاری مەهوەشم لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم گەوهەری یەک دانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم تاڵە بێ تۆ ژینی من توخدا وەرە سەر دینی من مەڵحەمی کە برینی من لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم گەوهەری یەک دانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم شێتی تەنیا خاڵەکەم خاپوورە بێ تۆ ماڵەکەم دولبەری چاوکاڵەکەم لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم گەوهەری یەک دانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم مەیلی تۆ لوقمانمە ژینت هەناسەی گیانمە خەندەکەت دەرمانمە لێم زیزە لێم زیزە چاوجوانم گەوهەری یەک دانەیە دەم قەند و ڕوو ماهی تابانم
Male babim bêwefa Sebirim nema ta key cefa Sîngî baxî ba sefa Lêm zîze lêm zîze çawciwanim Gewherî yek daneye Dem qend û rû mahî tabanim Derdî ’îşqim karîye Wa xwên le çawim carîye Min beşim xembarîye Lêm zîze lêm zîze çawciwanim Gewherî yek daneye Dem qend û rû mahî tabanim Ey gulim ey lalerû Ey bulbulî dêwanexû Bê sebeb şeyda nebû Lêm zîze lêm zîze çawciwanim Gewherî yek daneye Dem qend û rû mahî tabanim Naleyî ’îşqe beşim Min ’aşiqî çawî reşim Zîze yarî mehweşim Lêm zîze lêm zîze çawciwanim Gewherî yek daneye Dem qend û rû mahî tabanim Tale bê to jînî min Tuxda were ser dînî min Melhemî ke birînî min Lêm zîze lêm zîze çawciwanim Gewherî yek daneye Dem qend û rû mahî tabanim Şêtî tenya xalekem Xapûre bê to malekem Dulberî çawkalekem Lêm zîze lêm zîze çawciwanim Gewherî yek daneye Dem qend û rû mahî tabanim Meylî to luqmanme Jînit henasey gyanme Xendeket dermanme Lêm zîze lêm zîze çawciwanim Gewherî yek daneye Dem qend û rû mahî tabanim
حەسەن زیرەک
محەمەد ماملێ