مناڵ

ئەلبۆم: زایەڵەی ڕابردوو شێوەزار: سۆرانی 1348
با تفەنگەکان بێدەنگ بن تەمی جەنگ لادەن لەسەرمان
خەونەکانمان مەشێوێنن سادە و جوانن وەکوو خۆمان
هاوڕێمانن درەخت و مەل، ئەستێرە و گوڵ، خۆر و ئاسمان
با ون نەبن لە نێو تۆز و دووکەڵی پشت سەنگەرەکان

دنیای ئێمە سێبەرێکە سپی سپی وەکوو بەفر
پڕە لە سەمای پەپوولە و نۆتەی گەڵا و گمەی کۆتر
جەنگ ئاگرە دۆزەخێکە و بەسەر زەمینا ڕێ ئەکات
نامۆیە بە دنیای ئێمە زمانی ئاسن و ئاگر
لە دەرگای نیشتیمانەوە تارماییەکانی جەنگ دەر کەن
لە دەرگای قوتابخانەوە فێری خۆشەویستیمان کەن
خۆشەویستی خاک، جوانی و کتێب، ژیان و مرۆڤ
با مناڵیمان نەشێوێ تفەنگەکانتان بێدەنگ کەن
Ba tifengekan bêdeng bin temî ceng laden leserman
Xewnekanman meşêwênin sade û cwanin wekû xoman
Hawrêmanin dirext û mel, estêre û gul, xor û asman
Ba win nebin le nêw toz û dûkelî pişt sengerekan

Dinyay ême sêberêke sipî sipî wekû befir
Pire le semay pepûle û notey gela û gimey kotir
Ceng agire dozexêke û beser zemîna rê ekat
Namoye be dinyay ême zimanî asin û agir
Le dergay nîştîmanewe tarmayyekanî ceng der ken
Le dergay qutabxanewe fêrî xoşewîstîman ken
Xoşewîstî xak, cwanî û kitêb, jyan û mirov
Ba minalîman neşêwê tifengekantan bêdeng ken

ڕاپۆرتی هەڵە