با تفەنگەکان بێدەنگ بن تەمی جەنگ لادەن لەسەرمان خەونەکانمان مەشێوێنن سادە و جوانن وەکوو خۆمان هاوڕێمانن درەخت و مەل، ئەستێرە و گوڵ، خۆر و ئاسمان با ون نەبن لە نێو تۆز و دووکەڵی پشت سەنگەرەکان دنیای ئێمە سێبەرێکە سپی سپی وەکوو بەفر پڕە لە سەمای پەپوولە و نۆتەی گەڵا و گمەی کۆتر جەنگ ئاگرە دۆزەخێکە و بەسەر زەمینا ڕێ ئەکات نامۆیە بە دنیای ئێمە زمانی ئاسن و ئاگر لە دەرگای نیشتیمانەوە تارماییەکانی جەنگ دەر کەن لە دەرگای قوتابخانەوە فێری خۆشەویستیمان کەن خۆشەویستی خاک، جوانی و کتێب، ژیان و مرۆڤ با مناڵیمان نەشێوێ تفەنگەکانتان بێدەنگ کەن
Ba tifengekan bêdeng bin temî ceng laden leserman Xewnekanman meşêwênin sade û cwanin wekû xoman Hawrêmanin dirext û mel, estêre û gul, xor û asman Ba win nebin le nêw toz û dûkelî pişt sengerekan Dinyay ême sêberêke sipî sipî wekû befir Pire le semay pepûle û notey gela û gimey kotir Ceng agire dozexêke û beser zemîna rê ekat Namoye be dinyay ême zimanî asin û agir Le dergay nîştîmanewe tarmayyekanî ceng der ken Le dergay qutabxanewe fêrî xoşewîstîman ken Xoşewîstî xak, cwanî û kitêb, jyan û mirov Ba minalîman neşêwê tifengekantan bêdeng ken
Leyla Ferîqî