قادر دیلان

لاوانەوە بۆ ‌هەڵەبجە

بە دەنگی: قادر دیلان
شێوەزار: سۆرانی
162
لە دوور هاتووم جەژن بکەم
جەژنی نەورۆزی کورد بکەم
تێر تێر بۆنی نێرگز بکەم
جوان تەماشای خێڵان بکەم

لە ڕێیەکی زۆر دوورەوە
هاتووم بۆ ئەو دیو شارەزوور
شاد بم بە ڕەنگی سەوز و سوور
بە مۆسیقای چەمی بەخووڕ

پڕ پەرۆشم بۆ ڕەشبەڵەک
بۆ زرمەی پێ و دەنگی زوڕنا
نیازم وا بوو زوو دەست گرم
لەو بەزمەدا پێ هەڵگرم
بێزووم دەکرد بە خەندەیەک
بۆ ئەملاولا ماچکردنێک
بۆیە هاوار تۆ لە کوێ بووی
بەڕاستی دەست لە گەردنێ

هەر لە شارەزوور تێپەڕیم
زۆر پەشۆکام، هەناوم نەما
ئەژنۆم شەکا، هیچ هێزم نەما
خەیاڵم نەما، نەورۆز نەما

لە خوار شاخەوە گرمە هات
دووکەڵێکی نارنجی هات
پێش نیوەڕۆ رۆژ ئاوا بوو
زۆر دوور ناڕۆم
هیچ دوور ناڕۆم
لە دیو زەڵم نزیک بامۆک
هەر لاشەیە و لای لاشەیە
بە سەدان لاشەیە
هەر گوڵاڵەیە و مل خوار دەکات
هەر نێرگزە و بۆن کرۆز دەکات
هەر سەوزەگیایە و ڕەش دەبێ
هەر کانییە و وشک دەبێ
کۆرپە و مناڵ و پیاوی پیر
کیژۆڵە و کیژ و دایکی پیر
دەست لە ملن ڕاکشاون
هەزارانن ڕاکشاون

پاش لەخۆدان فرمێسکڕشتن
بە قووڵی ڕوانیمە ئاسمان
بۆ یەک وشە لەگەڵ یەزدان
کەی دسێنی تۆڵەی کوردان؟