ناسر ڕەزازی

مەقامی گوڵی ژیانم

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
106
ئەرێ باوانەکەم
ئازیزەکەم
گوڵی ژیانم ئەی هاوار زەرد بوو هەڵوەری
ئەرێ باوان
پەپوولەی بەختم ئەرێ ئازیز نەنیشتە سەری

ئەرێ وەک چۆن پەپوولە ئەرێ ئازیز جێ نایەڵێ گوڵ ئەرێ باوان
شەرت بێ عەشقی تۆ ئەرێ ئازیز دەر نەکەم لە دڵ

ئەرێ ئەو کاتەی ئەرێ باوان ئەکرێ دەی بەوارەی دفنم ئەرێ ئازیز
ئەرێ ئەو کاتەی ئەکرێ ئەرێ باوان بەوارەی دفنم
توخوا ئازیز کراسەکەت بنێرە ئەرێ باوان بیکەن بە کفنم

ئەرێ لە خوام داوایە ئەرێ ئازیز تا ماوم نەمری
ئاخ تا تابووتەکەم ئەرێ ئازیز بە شان هەڵ بگری

ئەرێ قرچەی دەروونم ئەرێ ئازیز ئەرێ باوانەکەم گیانە ئێژی تەنوورە
چونکە باڵاگەد باوان لێمەوە دوورە