عەلی زەندی

سەرگەردانی

بە دەنگی: عەلی زەندی
شێوەزار: سۆرانی
113
ئەی سەرگەردانی مانوو
لیقەوماو بێخانوو
ماڵ و منداڵ لە کۆڵ
ئاوارەی نیشتمان چۆڵ

باڵندەی بێ هێلان
وەیلانی بەستەزمان
کۆڵێ ماڵ و منداڵ
تەزاندوویەتی بۆ باڵ

بۆچی قانع بم لە ژینا بۆ ئەبێ هەوڵێ نەدەم
بۆ ئەبێ دەس هەڵگرم تاکوو بە ئامانجم نەگەم
هێمنی هەڵناگرێ ئەم چەرخە بۆ گەلی کڵۆڵ
تا بە کەی هێمن بژین و تێنەکۆشین گورجوگۆڵ

هەر وەکوو بێکەس ئەگەرچی دەردەدار و بێکەسم
من کەسم ئینسانە بە کەس ناڵێم هەژار و بێکەسم
ئەو خەمانەی نەمدەناسین وا ئەسیری کردووم
چی بڵێم؟ چۆنی بڵێم؟ چەنشێکە پیری کردووم

لەگەڵ تۆم بای وادە دڵ تا کەی ناشادە
پەنام برد بە بادە، ڕەنجم بۆ تۆ بەبا دا
پەنام دا بە بادە، ڕەنجم بۆ تۆ بەبا دا

کۆڵێ خەم وەیلانی
دڵت گرتە شانی
بارت قورس، پێپەتی
ڕێبواری ڕێی مەینەتی