کارمەند ڕواندزی

ناسکۆڵەی چاوجوان

بە دەنگی: کارمەند ڕواندزی
شێوەزار: سۆرانی
113
گەرمیانی یان کوێستانی ماشەڵاو لێ بێ جوانی
وەسفی تۆیان بۆ کردووم بە جلی کوردییەوە جوانی
چەندە ناسک و نازدارە کیژۆڵەی سلەیمانی
ئەرێ وەی وەی وەی ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
ساتێ لە لام دانیشە بە کوێری چاوی کابرای
بێنە و بمدەرێ ماچێ نۆش بێ با بێتە سەر دەی
چاوڕەش بمدەرێ ماچێ نۆش بێ با بێتە سەر دەی

دەرد و دەرمانم بەدری دانیشتووە چەند جوان دەگری
ماچی بەدری خۆشترە وەڵا لە برینجی سەدری
ئەرێ وەی وەی وەی ناسکۆڵەی چاوجوان ئۆخەی
ساتێ لە لام دانیشە بە کوێری چاوی کابرای
بێنە و بمدەرێ ماچێ نۆش بێ با بێتە سەر دەی

چونکە یار تۆ مەحبووبەی قەسەم بە خاڵی گۆنات
چونکە یار تۆ جوولەکەی سوێندت ئەدەم بە تەوڕات
سەد ساڵ لە لام دانیشی بەخوای تێر نابم لە لات
خەمخوار و خوێنشیرینم خوێناو دێ لە برینم
یاڕەبی بەخێر بێتەوە یارەکەی ڕەزاشیرینم
هێشتا لەسەر لانکە کوشتەی چاوی ئەوینم

گەنمەشامی لەو خوارە پێی دەڵێن گوڵە کابە
ئەمن عاشقی باڵات بووم بە سەد شێخ و ئەسحابە
ئەمن شێتی باڵات بووم بە سەد شێخ و ئەسحابە
بێنە خوار و بێنە خوار با بێنە خوار بە جارێ
دنیا لێ بووە بە زرێبار لەبەر گێلگێلەدارێ