سەید عەلی سەردەشتی

دەچم بە مامەی دەڵێم

بە دەنگی: سەید عەلی سەردەشتی
شێوەزار: سۆرانی
153
لاچۆ لەم کووچە باریکە
دەچم بە مامەی دەڵێم
ڕێگام پێ مەگرە چیدیکە
دەچم بە مامەی دەڵێم
ئەو جووتە لیمۆم فەریکە
دەچم بە مامەی دەڵێم
هەزاری وەک تۆی خەریکە
دەچم بە مامەی دەڵێم
خوا دەزانێ کێی شەریکە
نەچی نەڵێی بە مامە
ئۆف نەچی نەڵێی بە مامە

نە، نە، نەچی توخودا نەچی نەکەی، نەڵێی بە مامە
بە چاوی ڕەش بە لێوی ئاڵ ئاخ بەو جووتە شەمامە
سوێندم خواردووە بۆ من دەبی دنیا بێ تۆ حەرامە
جوانیت خەتمی کەلامە

ئاخ ڕێت بەر نادەم تا بمێنم
دەچم بە مامەی دەڵێم
گەر لەسەر تۆ بڕژێ خوێنم
دەچم بە مامەی دەڵێم
دەچم پیاوی بەڕاس دێنم
دەچم بە مامەی دەڵێم
دێم و لە مامت دەستێنم
دەچم بە مامەی دەڵێم
قەدی لە قەدی دەئاڵێنم
نەچی نەڵێی بە مامە
ئۆف نەچی نەڵێی بە مامە

نە، نە، نەچی توخودا نەچی نەکەی، نەڵێی بە مامە
بە چاوی ڕەش بە لێوی ئاڵ ئاخ بەو جووتە شەمامە
سوێندم خواردووە بۆ من دەبی دنیا بێ تۆ حەرامە
جوانیت خەتمی کەلامە

ئاخ ڕێم پێ مەگرە بەو ئێوارە
دەچم بە مامەی دەڵێم
ئەو جووتە سێو و هەنارە
دەچم بە مامەی دەڵێم
عالەمێک بۆی دەردەدارە
دەچم بە مامەی دەڵێم
سەدی وەک تۆی گرفتارە
نەچی نەڵێی بە مامە
ئۆف نەچی نەڵێی بە مامە

نە، نە، نەچی توخودا نەچی نەکەی، نەڵێی بە مامە
بە چاوی ڕەش بە لێوی ئاڵ ئاخ بەو جووتە شەمامە
سوێندم خواردووە هەڵت دەگرم دنیا بێ تۆ حەرامە
جوانیت خەتمی کەلامە

ئاخ لێم قەڵس مەبە چاوەکەم
دەچم بە مامەی دەڵێم
چۆنی دەفەرمووی وا دەکەم
دەچم بە مامەی دەڵێم
پیاوی بەڕاست پەیدا دەکەم
دەچم بە مامەی دەڵێم
دێم بەگژ مامتیدا دەکەم
دەچم بە مامەی دەڵێم
ئەوشۆ کارت یەکلا دەکەم
نەچی نەڵێی بە مامە
ئۆی نەچی نەڵێی بە مامە

نە، نە، نەچی توخودا نەچی نەکەی، نەڵێی بە مامە
بە چاوی ڕەش بە لێوی ئاڵ ئاخ بەو جووتە شەمامە
سوێندم خواردووە بۆ من دەبی دنیا بێ تۆ حەرامە
جوانیت خەتمی کەلامە

ئەگەر ڕاست دەکەی دەمهێنی
دەچم بە مامەی دەڵێم
پیاوانە دەستت هەڵدێنی
دەچم بە مامەی دەڵێم
دەچی پیاوی بەڕاست دێنی
دەچم بە مامەی دەڵێم
دێی و لە مامم دەستێنی
دەچم بە مامەی دەڵێم
ئەوشۆ بنێرە بۆ خوازبێنی
نەچی نەڵێی بە مامە
های نەچی نەڵێی بە مامە

نە، نە، نەچی توخودا نەچی نەکەی، نەڵێی بە مامە
بە چاوی ڕەش بە لێوی ئاڵ ئاخ بەو جووتە شەمامە
سوێندم خواردووە بۆ من دەبی دنیا بێ تۆ حەرامە
جوانیت خەتمی کەلامە