
لە منداڵیم تاکوو ئێستاکە
گەڕاوم تاکە بە تاکە
لەو شار بۆ ئەو شارە هەڵناکا
بزانە کێ جوان و چاکە
بەشکوو دڵی خۆی پەیدا کا
هیچکەس قیمەتی تۆ ناکا
دانە دانە خاڵی وردی
لەسەر سینگ و گەردنی زەردی
ئۆف دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی
ئاخ دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی
گەڕاوم پاک کوردەواری
لە لادێی و لە نێو شاری
لە پیر و جوان، منداڵکاری
بەشکوو دڵی بتکات یاری
خاڵی لێوی و غونچەی زاری
دڵی بردم بە یەکجاری
دانە دانە خاڵی وردی
لەسەر سینگ و گەردنی زەردی
دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی
ئۆف دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی
گەڕاوم زۆر بە دانستە
دیومە هەرچی کە چاومەستە
لەوانەی پێدەگەن ئێستا
ئەو ساعەت بازنە لە دەستە
تا دڵ لە کن ئەتۆ ڕاوەستا
دەمت وێنەی مەغزی پستە
دانە دانە خاڵی وردی
لەسەر سینگ و گەردنی زەردی
دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی
ئۆف دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی
کەمە تا زۆر لێکم داوە
بڵێم کوێ نەچووم کوێ ماوە
هەموو شوێنێکم گەڕاوە
دیومە هەرچی جوان و لاوە
وەک *؟
هیچکەس وەک تۆ نەڕەنگاوە
دانە دانە خاڵی وردی
لەسەر سینگ و گەردنی زەردی
دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی
ئۆف دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی
جوانیت هیچ نەهێشتووەتەوە
هەمووی لە تۆ خڕ بووەتەوە
لە هۆریانت گرتووەتەوە
بەو خاڵەی بە لیمۆتەوە
سەد نەخۆش پێی چا بووەتەوە
دڵم بۆت لە خۆ بووەتەوە
دانە دانە خاڵی وردی
لەسەر سینگ و گەردنی زەردی
دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی
ئۆف دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی
بڵێم چی و چۆن بکەم باسی
سەر کوڵمەت وێنەی گێلاسی
مەمکت گرێی بن کراسی
کوڵمەت سێوی جێگای حاسی
سەدی وەک من بە ئیخلاسی
وێڵە لە دوات بە پێخواسی
دانە دانە خاڵی وردی
لەسەر سینگ و گەردنی زەردی
دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی
ئۆف دڵ و دینم ئەو گوڵە بردی