ئەوشۆ خەونێکم دیوە دەو خەونەیدا ئاوا بوو
ناردبوومە خوازبێنییێ بابت تۆی بە من دابوو
ناردبوومە سەر دووکانێ چوار دەست جل هەڵگیرابوو
ئەو چوار دەستە لیباسە بۆ خەیاتیم ڕۆنابوو
هەتا چووم و هاتمەوە هەر چوار دەستیان دروابوو
ئەگەر چوومەوە ماڵێ دەستووریان تەشکیل دابوو
دوو ڕیز داوەت دەگەڕا چەن شەیار ڕاوەستابوو
لەوێڕا چوومە سەرێ بووکیان لەوێ دانابوو
بۆ مەڕامی ئەو خەونەی چوومە خزمەت چاوهەڵۆ
خەونەکەم بۆ گێڕاوە بە ڕاستی و بەبێ درۆ
فەرمووی وەڵڵاهی ئەمنیش ئەو خەونەم دیوە ئەوشۆ
خودا کارێکی وا بکا بە یەک شاد بین ئەمن و تۆ
خودا کارێکی وا بکا [بە یەک] ببڕێین ئەمن و تۆ
هاتمە خوار بێمە شایێ لەوێ گەڕێک هەڵپەڕم
نەمزانی خۆ ببزێوم لەو خەوەی ڕادەپەڕەم
کە لەو خەوەی ڕاپەڕیم لەبەر عارەقەی تەڕم
واش بوو وامزانی داوەتە هاتم و لەجێی دەرپەڕم
گوێم ڕاگرت هیچ دەنگ نایە وامزانی ئەشۆ کەڕم
ئەوجار حاڵی بووم خەونە چەن بێبەخت و بەدفەڕم
بۆ مەڕامی ئەو خەونەی چوومە خزمەت چاوهەڵۆ
خەونەکەم بۆ گێڕاوە بە ڕاستی و بەبێ درۆ
فەرمووی وەڵڵاهی ئەمنیش ئەو خەونەم دیوە ئەوشۆ
خودا کارێکی وا بکا بە یەک ببڕێین ئەمن و تۆ
خودا کارێکی وا بکا بە یەک شاد بین ئەم و تۆ
یاڕەبی بەو خەونەی بی کە من دیومە بە تۆوە
دەستێکم دە ملی کردبوو یەکێکیش بە لیمۆوە
سەری کوڵمەم ڕامووسی بە دوو چاوی هەڵۆوە
کە لەو خەوەی ڕاپەڕیم لەوێ شێت بووم لەخۆوە
تاوێکی چاوم گێڕا هەموو گیانم سارد بۆوە
سێ هەناسەم هەڵکێشا و دوایە دڵم لەخۆ بووەوە
بۆ مەڕامی ئەو خەونەی چوومە خزمەت چاوهەڵۆ
خەونەکەم بۆ گێڕاوە بە ڕاستی و بەبێ درۆ
فەرمووی وەڵڵاهی ئەمنیش ئەو خەونەم دیوە ئەوشۆ
خودا کارێکی وا بکا بە یەک شاد بین ئەمن و تۆ
خودا کارێکی وا بکا بە یەک ببڕێین ئەمن و تۆ
ئەوە مانگێکی تەختە ئەو خەونەی نابینمەوە
وەڵڵاهی خۆشم دەوێ بە دڵ و بە یەقینمەوە
ئاسوودەییت بڕیوە بە زیندەگی و ژینمەوە
جارێکی ئەو گوڵە نایێت بە هاوار و شینمەوە
سەد حەکیم دەوای نەکرد ئەو دەردە بە برینمەوە