
وەرەوە با جارێکی دیکە
هەوڵێکی کاریگەر بدەین یار
هێشتا کە دەرفەتێکمان ماوە
بەراوردی هەڵەمان کەین یار
شەوی تاریک و بێدەنگە یار
خەوم نایە دڵم تەنگە یار
داستانی عەشقی من و تۆ
سەردەمێکە هەڵواسراوە یار
چەندەها پاییزمان ژمارد
گوڵی عەشقمان هەر ژاکاوە یار
شەوی تاریک و بێدەنگە یار
خەوم نایە دڵم تەنگە یار
لەوانەیە هەر بە هێمنی
ڕێگایەک بدۆزینەوە یار
هیچیی ئەوینی تووچاومان
هێدی هێدی کۆ کەینەوە یار
شەوی تاریک و بێدەنگە یار
خەوم نایە دڵم تەنگە یار