
تاوێک نەگەڕا چەرخی موخالیف بە حیسابم
بێ ناڵە نییە سانییەیێک تاری ڕوبابم
هەر لەحزەیەکی غەرقی* هەزار گریە بووە ئەفسووس
ساڵانی مناڵیم و هەموو عومری شەبابم
گەر ڕاستە مەلەک نامەیی ئەعمالم ئەنووسێ
با سوور بێ وەکوو خوێنی جگەر خەتتی کیتابم
شەمعێکە لەسەر لێوەلەرەی مەینەتی من ڕۆژ
ئەستێرەیی شەو شاهیدمن سەختە عەزابم
توخوا دڵەکەم* کوانێ خوتووراتی جوانیت؟
بۆ ڕەش بوو هەموو ئوفقی خەیاڵات و سەرابم؟
هەیهات چ بێ میهر و وەفا دەرچوو نیگارم
حاڵی بە گەرم پرسش ئەکەم، ساردە جەوابم
تاوێک نەگەڕا چەرخی موخالیف بە حیسابم
بێ ناڵە نییە سانییەیێک تاری ڕوبابم
هەر لەحزەیەکی غەرقی هەزار گریە بووە ئەفسووس
ساڵانی مناڵیم و هەموو عومری شەبابم