ناسر ڕەزازی خانە ماملێ

ئای لە شەدەی لاری و باران باران - بێ مۆسیقا

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی و خانە ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
84
ئای لە شەدەی لاری، لە چاوی بە خوماری
لاڵ بم نیشتووە لەسەر گۆنای تۆزی ڕێگای شاری
لەسەر کوڵمانی نیشتووە تۆزی ڕێگای شاری

ئاخ شێوەت خاڵ خاڵ با بیکەین بە ماڵ
تێیدا دانیشین ئەی هاوار بێ خەم و خەیاڵ
تێیدا دانیشین جوانێ گیان بێ خەم و خەیاڵ

هەر کوێیێک بەرزە بیکەین بە بێستان
شەمامە بگرێ ئەی هاوار بۆ دەستی دۆستان
هەی لە شۆڕ ئامانێ، تەسکێ بەر هەیوانێ
تاقانەکەی دایک و بابی بۆ لێم دەگری مانێ

تایێک لە پرچت هات بە دەسمەوە
تایێک لە زوڵفت هات بە دەسمەوە
بەندی دڵ دەپسێ ئەی هاوار پێ دەبەسمەوە
بەندی دڵ دەخزێ ئەی هاوار پێ دەبەسمەوە

قوربان کۆچەکەی مەحموودئاوات بم
قوربان کۆچەکەی مەحموودئاوات بم گیان
باوەش و منداڵ کەسم های کۆرپەی ساوات بم گیان

ئەرێ باڵات بە وێنەی نەمامی نەوبەر
باڵات بە وێنەی نەمامی نەوبەر
لە وێنەت نییە ئەزیزەکەم لە دەشت و لە دەر
باران باران باران باران نم نم تەڕمی کرد
عیشقی چاوجوان و نازەنینەکەم لە دین دەرمی کرد

دوێنێ نیوڕۆیە هاتم و ڕابردم
پێناودارم بی ئەزیزەکەم خوڵقت نەکردم
هەی دڵە ڕسوا بی ئەزیزەکەم بۆ وات لێ کردم
باران باران باران باران نم نم تەڕمی کرد
عیشقی چاوجوان و نازەنینەکەم لە دین دەرمی کرد

بازەرگانەکەی بێ سەرمایە خۆم
ئاخر پەشیمان ئەزیزەکەم ڕەنج بە زایە خۆم
باران باران باران باران باران تەڕمی کرد
عیشقی چاوجوان و نازەنینەکەم لە دین دەرمی کرد