عەلی خەندان

ڕاوکەران

بە دەنگی: عەلی خەندان
شێوەزار: سۆرانی
69
ڕاوکەران کردە ڕاوە ڕاو لە چۆمی جەڵدیانێ

برینانم دەرمان کەن بە دەستەی شۆڕ ئامانێ
بمبەن بۆ دوکتۆری چاک کەس بە دەردم نازانێ

دەترسێم من بخێنکێم چۆن لێیدە لەو چۆمە
یارێکم تازە گرتووە و پڕ پڕ بە دڵی خۆمە
قوڕ بەسەر عەلی خەندان هێندێک پێم دەڵێن دۆمە
هێندێکیان بەحسم دەکەن بەعزێکیان دەکەن لۆمە
نەحلەت بێ لەو کەسانەی دوژمنی دۆستی کۆنە
دەبەر ئەو مەمکەی دەمرم وەک شەمامەی بە بۆنە

بۆم بانگ کەنە شەماڵی دەمێک دێ دەمێک نایە
لەبەر خاڵی خەجیلێ بەند و مەندم بۆ نایە
لێی دەدەن لەو دەزگایە تار و کەمانچە و نایە
دڵم بەوەی زۆر خۆشە کاک حەسەنمی تێدایە
حەسەن بەقوربانت بم ئەگەر لێی دەدەی نایە
ڕەبی عەلیت لێ بمرێ ڕەبی لاڵائیم دایە
زۆر لەمێژە دۆستت نیم ڕەبی لاڵائیم دایێ