
ئاخ بۆم بانگ کەنە شەماڵی دەمێک دێ دەمێک نایە
دەیدا لە *؟ بۆ من دێتە سەمایە
سەفەرێکم کەوتە بەر بۆ کنە ماڵ ئەو زوڵەیخایە
قوڕ بەسەر عەلی خەندان جار جار لە ژوانم نایە
ئەی ئۆخەی دەسرە پەشمینە فەسڵێک با دەیشەکێنێ
جەرگ و دڵ و پەراسووم هەمووی خوێن دەدەڵێنێ
تەمەنا لە خودا دەکەم بێ تۆ عەمرم نەمێنێ
سەد خۆزگەم بەو کەسەی کە شەوانە دەتگەوزێنێ
جار جارە دەتگەوزێنێ
ئاخ کیژان گرتیان کۆمەڵە یاری خۆمیان دەگەڵە
هەر خەجیج باش دەناسم مامزی سەر بە *؟
لەسەر تۆ ئیعدامم کەن دەیڕفێنم ئیشەڵڵا
وەسەر بەدکاران کەوێ سەراسەر دەرد و بەڵا
دەیڕفێنم خەجیجم بە ئیزنی ڕەسوولەڵڵا
بە ئیزنی ڕەسوولەڵڵا
ئەی ئۆخەی دەسرە پەشمینە فەسڵێک با دەیشەکێنێ
جەرگ و دڵ و پەراسووم هەمووی خوێن دەدەڵێنێ
تەمەنا لە خودا دەکەم بێ تۆ عومرم نەمێنێ
ئای سوێند دەخۆم بەو قوڕئانەی هێنات لێکت کردەوە
حەو جارت دەست پێدا دا بۆ مزگەوتت بردەوە
ئەمنیشت کۆڵەوار کرد بە ئەژنۆی زەردەوە
ئەمنیشت کۆڵەوار کرد هەر بە داخ و دەردەوە
ئەگەر لێم عاجز و تووڕەی فەرموو ئاشت دەبینەوە
فەرموو ئاشت دەبینەوە
چینت بە قوربان بێ بە شەش دانگ ماچینەوە
ئەگەر لە کابرای تووڕەی هەستە با بچینەوە
ئەی هاوار حەزرەتی غەوس گەر لەنگەرت لە بەغدایە
لە خزمەت تۆ لێی دەدەن کەمانچە و تەپڵ و نایە
قوڕ بەسەر عەلی خەندان بەندی گرانە بۆی نایە
ماڵی بە قوڕێ گرتووم کوشتوومی ئەو سەرمایە
ئۆخەی دەسرە پەشمینە لە هەولێرێ خولقاوە
لاڵ بم بای هەولێرییەکان لە دەسماڵەکەی داوە
ڕانی وەک وڕەی لۆکەی حەلاج هەڵێپێچاوە
ددان وێنەی مروارییە بە سەد وەستا تێکراوە
پانیەی قەیسی دێبۆرقان باغەبان پەنای داوە
ئەو پەشمینەی من دەیڵێم عەینەن دەڵێی قەنداوە
ئەی *؟
لەبەر بەندان وا ناکەم
جا قوڕی کوێت بۆ وەسەر کەم
ناتوانم پڕ بە دڵی خۆم غاری دەمێ و ماچی کەم
ئەگەر لێم قبووڵ دەکەن ئە لێرەی خەلاسی دەکەم
بەسیە دەسرە پەشمینە خۆمی *؟ کەم