کەویار هادی

دڵی زار

بە دەنگی: کەویار هادی
شێوەزار: سۆرانی
183
بە بۆنەی تۆیە لێرە غەریبم
خودای بانی سەر بووکا نسیبم

لای لای دڵم لای لە باخی سینە
ئارام بنیشە شادی بوینە
ئارام بگرە تۆ بۆم ئارامی گیانی من
فرمێسک با کەم بچێ لەسەر چاوانی من
هەی دڵی زاری من ئەونە زاری مەکە
ئەونە بۆ یاریەکەت بێ قەراری مەکە
تۆ بۆچی ڕسوا بی
مەجنوونی شەیدای بی
لای لای دڵم لای لە باخی سینە
ئارام بنیشە شادی بوینە

یارت مەیلی نییە، مەیلی تۆ بۆ چییە؟
ئاخر بۆچی دڵم وا ئارامت نییە
ئەی دڵی زاری من ئەونە زاری مەکە
ئەونە بۆ یارەکەت بێقەراری مەکە
تۆ بۆچی ڕسوا بی
مەجنوونی شەیدای بی
لای لای دڵم لای لە باخی سینە
ئارام بنیشە شادی بوینە

یارت مەیلی نییە، مەیلی تۆ بۆ چییە؟
ئاخر بۆچی دڵم وا ئارامت نییە
حەکایەتی غەمی لەیلا ئەفسانەیە
مەجنوون و وامق و ئەزر و ئەفسانەیە*
ئەی دڵی زاری من ئەونە زاری مەکە
ئەونە بۆ یاریەکەت بێقەراری مەکە
تۆ بۆچی ڕسوا بی
مەجنوونی شەیدای بی
لای لای دڵم لای لە باخی سینە
ئارام بنیشە شادی بوینە
*= ئەم خشتەیە بەم شێوەیە دروستە:
"مەجنوون و وامق و ئەزرا ئەفسانەیە"
وامق و ئەزرا دوو کەسایەتیی چیرۆکێکی عاشقانەی کۆنی یۆنانین.