کەویار هادی

حەیران و گۆرانیی بلوێری شوان

بە دەنگی: کەویار هادی
شێوەزار: سۆرانی
77
حەیران دەرێم ئای ئای... گەلێ بریندارم ئۆف
حەیران دەرێ گەلی برادەرینە ئەوە پایزە پایزێکی گەلێ لە من درەنگە
دەڵێم وەی بابە گەر من مردم قەت مەڵێن درەنگە
قەبرەکی لەبۆ من لێ بدەن بە قوڵنگ و بێڵە
دە جوابەکی لەبۆ من بنێرن بە بەژنێ باریک و کابانێ ماڵێ
دەبا شینێکم لەبۆ بگێڕێ وا زوو سەد جارانم ئۆخ

حەیران دەرێم
حەیران دەرێم وەرە براینە لە بەینی گوێیانم دێ بایێکی پیرە شەماڵێ
حەیران دەرێم وەرە براینە بایەکی پیرە شەماڵێ لە بەینی گوێیانم دێ
خۆ من نازانم کاکە بایێ پایزێ نە بایەکەی بوارێ گەلێ بریندارم ئۆخ

توخوا شوانان هەموو شەوێ
تا نیوەشەو کاتی خەوێ
لێکیان کردین کۆسیان کەوێ
نیوەشەوە و دنیا خامۆش
دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش

هەزار خۆزگەم بەوەی شوانە
کەو بەو مانگەشەوە جوانە
دانیشتینە دەس لە ملانە
نیوەشەوە و دنیا خامۆش
دێتە گوێم ئاهەنگێکی خۆش

ئاهەنگێکی گیانپەروەرە
شادیهێنە خەفەتبەرە
ئاهەنگێکی دڵنەوازە
تارە؟ ڤیۆلێنە؟ یا سازە؟
هۆنراوەی گۆرانی: هێمن. لەم گۆرانییەدا چەن شوێن لە دەقی سەرەکیی هۆنراوەکە گۆڕدراوە.