موراد کاوە

تاسە

بە دەنگی: موراد کاوە
شێوەزار: سۆرانی
48
جوانیی تۆ قەت لە کیس نادەم
ماچت دەکەم لە گۆنا و دەم
خۆزگە و تاسەت دڵسووتێنە
ساڕێژ نابێ بێ زیاد و کەم

ئامێزی من ئارامیی تۆ
بۆ من دەستەمۆ و ڕامی تۆ
بۆی هەناسەت عەتری ژینە
لای من کانیاوی کامی تۆ

شێتم مەکە بەو غەمزانە
با سەر هەڵنەگرم لە لانە
دەس هەڵگرە لە لەوەندی
قەشەنگی تۆ وەک ئەفسانە

چاو هەڵێنم خەوی بەیان
تۆ ببینم نەرم و نیان
لێوم لەسەر لێوت دانێم
بەرانبەرە بەقەد ژیان