
هێند دڵم تەنگە دەڵێم بەو شەوە لەم شارە بڕۆم
لە وڵاتێ کە جەفا حاکم و سالارە بڕۆم
نە وەفا لای کەس و کار و نە سەفای ماوە ژیان
با لە دەس بێبەزەیی هەرچی کەس و کارە بڕۆم
نە گوڵستانێ دەبینی نە گوڵێ پێدەکەنێ
شەرتە لەو شوێنێ کە بولبول قەفەسی خارە بڕۆم
با لە دەس بێبەزەیی هەرچی کەس و کارە بڕۆم
کێ دەزانێ چ لە نێو ئەم دڵەدا ڕادەبرێ
لێم گەڕێن با بە غەمی منی بێچارە بڕۆم