حەسەن زیرەک

قاسپە قاسپی کەو دێ

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
23
لەبەر دەرکییان دارە هەنجیرە یان هەنارە
لەسەر باڵای لێوئاڵێ با بمدەن لە سێدارە
شەرتە تاکوو نەمکوژن دەسهەڵگر نیم لەو کارە
شەو و ڕۆژ لەیل و نێهار دڵ بۆ تۆ بێقەرارە
قاسپە قاسپی کەو دێ کەو لە بناری بەردوو
هەر من بانگ دەکەم لێوئاڵێ، ئەو پێم دەڵێ دەردوو
لەستۆی لێوئاڵێ دەپسێنم کارەبا و مووروو و زەردوو

خۆ من کوێستانی لەند نیم بێنم کارگ و ڕێواسان
حاجی قەرەنی ئاغا نیم گەورەی ئێلی بڵباسان
هیج من تەلەڤزیۆن نیم دامدەنێن بۆ قسە و باسان
عاشقی دوو چاوی بازم دەیڕفێنم سووک و هاسان
قاسپە قاسپی کەو دێ لە بان دار و نساران
کەو و کەوباڕ دەخوێنێ لە ئیزگەی ڕادوێی تاران
کچێ لەسەر باڵای لێوئاڵێ با بکرێم بەردی داران
دە وەرە دەستم دەستۆ کە و لێوئاڵ وەک جاری جاران

وەکوو کوێستانی بێستوون دایمە سەرم بە تەمە
لەبەر خۆفی خودام نەبێ وەک جوو بۆت دەگرم شەمە
ناوێرم ئەو کچەی ماچ کەم پێم دەڵێ خەڵکی عەجەمە
دە وەرە دە وەرە با جووت بین سەڵا قەت کەسم نەما