فرمێسک حافز

شار

بە دەنگی: فرمێسک حافز
شێوەزار: سۆرانی
351
ئەڵێم بڕۆم بۆ زەمینێکی تر
ئەڕۆم بۆ زەریایێکی تر
شارێکی تر
شارێکی تر بدۆزمەوە لەمە جوانتر

ئەڵێم بڕۆم بۆ زەمینێکی تر
بڕۆم بۆ زەریایێکی تر
شارێکی تر
شارێکی تر بدۆزمەوە لەمە جوانتر

ئا لێرەدا هەرچی کردم
هەمووی هەر کاری قەدەر بوو
ئا لێرەدا دڵم نێژرا
نێژرا وەکوو لاشەی مردوو
لە ناو قەدی شەوەزەنگا بۆ گیر بخۆم
کە نابینم غەیری کەلاوەی ژیانی خۆم

ساڵەها عومری تەمەنم وا تێپەڕی
هەموو یەک بە یەک لە دەس دا
نە زەویی تر ئەدۆزیاوە، نە زەریای دی
ئەم شارە بە دوات ئەگەڕێ
بۆ هەر شوێنێکی تر بچی
هەمان ڕێگا و بان تەی ئەکەی
وتم دەڕۆم بۆ زەمینێکی تر
ئەڕۆم بۆ زەریایێکی تر
شارێکی تر
شارێکی تر ئەدۆزمەوە لەمە جوانتر