
قیبلەکەی عیشقم جەمیلە
خونچەی بەهارم جەمیلە
کفرە لای من لە یار تۆران
بۆچە تۆریاوی جەمیلە
ئەتۆی ژیان و هەستی من
ئەتۆی ڕووناکی چاوی من
حەیفە کە زۆر لە من دووری
شۆقی تاریکم جەمیلە
گیانم فدای جەماڵت بێ
ئەی پەریشێوە جەمیلە
یەک بە دونیا تۆی ئاواتم
بەهەشتی دونیام جەمیلە
هێلانەی دڵ لە شێوازی
شادیی هەموو دڵشکاوی
قیبلەکەی عەشقم جەمیلە
خونچەی بەهارم جەمیلە
لەو ڕۆژەوە کە تۆم دیوە
عاشقی چاوانتم جەمیلە
عاشقی خاڵەکەی ڕوومەتت
عاشقی کوڵمانتم جەمیلە
گوڵی باخچەی بەهاری تۆ
نەسیمی دەم بەیانی تۆ
قیبلەکەی عەشقم جەمیلە
خونچەی بەهارم جەمیلە
وەکوو بولبول لە داخی گوڵ
بۆ تۆ ئەخوێنم جەمیلە
قوربانی دەمت بم توخوا
دەرمان کە برینم جەمیلە
توواوە هەستی من بێ تۆ
سەر و ماڵم قوربانی تۆ
قیبلەکەی عەشقم جەمیلە
خونچەی بەهارم جەمیلە