
هاتەوە با بێتەوە یار لە سەفەر هاتەوە
بڵێن بە یاری عەزیز یاڕەبی بەخێرێتەوە
ئەرێ دیسان هەڵیان دا گیانە سێدارە بۆ من
ئەرێ یارم دەیفەرموو جوانە بیبەخشن بە من
هاتەوە با بێتەوە یار لە سەفەر هاتەوە
هاتەوە با بێتەوە لە گوڵچنین هاتەوە
بە شل و مل ڕادەبرد چەپکێ گوڵ بە دەستەوە
هەی ڕۆ لە ڕۆڕۆی دڵەکەی ناشادم
عارەقی بەخوڕ ڕەنجی بەربادم
دیسان باری غەم نیشتووە لە لێوم
بەزەیەکت بێ بە دڵەی پەشێوم
ئەرێ باڵات بە وێنەی گیانە نەمامی نەوبەر
ئەرێ لە وێنەت نییە کاڵێ لە دەشت و لە دەر
هاتەوە با بێتەوە یار لە سەفەر هاتەوە
بڵێن بە یاری عەزیز یاڕەبی بەخێرێتەوە
ئەرێ چەن شاران گەڕام گیانە چەن خاکەساری
ئەرێ بووم بە شوانەکەی کاڵێ حەق نادیاری
هاتەوە با بێتەوە لە گوڵچنین هاتەوە
بە شل و مل ڕادەبرد چەپکێ گوڵ بە دەستەوە