ناسر ڕەزازی

هەر ئەڕوا بەجێم دێڵێ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
122
جەرگم لەت لەت کەن بە شیران
قۆڵبەستم کەن بە زنجیران
دەچمە دیدەنی دەزگیران
هەر ئەڕوا بەجێم دێڵێ

وەکوو بولبول فەسڵی بەهار
شەو و ڕۆژ و لەیل و نێهار
دەناڵێنم بۆ وەسڵی یار
هەر ئەڕوا بەجێم دێڵێ

دە بڵا دانێن ئیبنوحەجەر
خاڵی لەیلام بێنمە دەفتەر
هەر خاڵێک و دوو سەد گەوهەر
هەر ئەڕوا بەجێم دێڵێ

سوێندت بۆ بخۆم بە پێغەمبەر
هەزار مشتەری هاتنە سەر
فتوا نادەن لە من بە دەر
هەر ئەڕوا بەجێم دێڵێ

خوا کاران هەر وا دەکا
غونچەی لە خاک پەیدا دەکا
ئەمنی پێ موبتەلا دەکا
هەر ئەڕوا بەجێم دێڵێ
شمشاڵ: قالەمەڕە