
عاشقان لە دوورەوە دیارن
هەی ڕەنگیان زەرد و لێو بەبارن
هەی وێنەی من مەینەتبارن
خەبەرم بەرن بۆ قەومانم
وەی ئاورێک بەر بوو لە خەرمانم
وەی کڵپەی کێشا لە سقانم
لە سیلەی قەبران هاوارە
وەی حاکم بمدا لە سێدارە
من نانێم مەیلی دڵدارە
وەرگەڕێ با باڵات ببینم
وەی دەرچوو گیانی شیرینم
یاڕەبی من مەرگی سای نەبینم
هەی خۆزگە تاوێ لە لات بایەم
جا ئەوجا بۆخۆم بمردایەم
با بە ئاور دۆزەخ نەسووتایەم
گەر قەولم پێ دەی دوای ژینم
بیتە سەر قەبرم بکەی شینم
بۆت ئەمرم زووبەزوو نازەنینم