عەزیز شاڕۆخ محەمەد ناهید

مەقام و بەستەی لە سڵێمانکەندی

بە دەنگی: عەزیز شاڕۆخ و محەمەد ناهید
شێوەزار: سۆرانی
394
دڵم دیلی خەیاڵی خاوە ئەوشۆ
هەموو دونیا لە من گۆڕاوە ئەوشۆ
لە دوندی ئەستەمی بوون و نەبوونا
پەشۆکاوم سەرم سووڕماوە ئەوشۆ
لە هاتیما نەهاتی هاتە تووشم
گوڵی کوێستانی دڵ شەمزاوە ئەوشۆ

پەژارە و خەم وەکوو لەولاوێکی ڕەش
لە دەور گیان و لەش ئاڵاوە ئەوشۆ
لەبەر چاوم وەنەوشەی سیسی هیوا
ملی کەج کردووە، ژاکاوە ئەوشۆ

ئەجەل بۆ گرتنی کۆتری ژیانم
خەریکی دانە و تەپکە و دانە ئەوشۆ
لە بەختی ڕەش بە داماوی و کڵۆڵی
هەموو دەرکێ لە من بەسراوە ئەوشۆ
کزم، کزم، سۆرانی شینی مل بە کوێنم
پەری بەختم لە من تۆراوە ئەوشۆ
لە من هاوار هاوارە کۆرپەی جوانی شادیم
لە گێژاوی خەما خنکاوە ئەوشۆ

ئەرێ لە سڵێمانکەندی گیانە خۆم دەم بە بەردا
ئەرێ بۆ ئامین چاوجوان ئامان لە بەردەزەردە
گیانە کراسەکەی زەردە

ئەرێ هەر لایێ دەچی گیانە ئەڵڵا یارت بێ
ئەرێ ئاوەکەی سابڵاغ گیانە سازگارت بێ
ئامان سازگارت بێ

ئەرێ لە سڵێمانکەندی گیانە خۆم بدەم بە بەردا
ئەرێ بۆ ئامین چاوجوان ئەمان لە بەردەزەردە
ئامان کراسەکەی زەردە

ئەرێ هەر لایێ دەچی گیانە ئەڵڵا یارت بێ
ئەرێ ئاوەکەی سابڵاغ گیانە سازگارت بێ
ئامان سازگارت بێ

ئەرێ لە سڵێمانکەندی گیانە بەشی بەگزادە
ئەرێ لە دڵم دەرناچێ گیانە ماچی سەیزادە
ئەمان ماچی سەیزادە
هۆنراوەی مەقام: عەلی حەسەنیانی (هاوار)