
بۆیە چاوم خۆشەوێ چونکە تۆی پێ ئەبینم
ئەی هاوخەمی گریانم هاودەمی پێکەنینم
بۆیە زارم خۆشەوێ ناوی تۆی پێ ئەهێنم
کاتێ کە ناوت ئەبەم ئەشکێ هیلاکی ژینم
بە ناوە قەشەنگەکەت ئەشکێ هیلاکی ژینم
ژیانم تاریکییە گەر ئەوینی تۆ نەبێ
تەمەن وەک بەهارێکە کە نێرگزی پێ نەبێ
ئەوین سنووری نییە هاوڕێگا ئازیزەکەم
ئەوین سنووری نییە هاوسەرە ئازیزەکەم
یاخوا بە حەیرانت بێ حەیران و ئاوازەکەم
دوور لە وڵاتی سۆزم ڕۆحی من بێلانەیە
ئاسەوارێکی ڕووخاو شارێکی وێرانەیە
دڵم بەردەبازێکی ڕێگای ئەو جێژوانەیە
دەبا عالەم پێم بڵێن کوڕێکی دێوانەیە
بۆیە چاوم خۆشەوێ چونکە تۆی پێ ئەبینم
ئەی هاوخەمی گریانم هاودەمی پێکەنینم
بۆیە زارم خۆشەوێ ناوی تۆی پێ ئەهێنم
کاتێ کە ناوت ئەبەم ئەشکێ هیلاکی ژینم
بە ناوە قەشەنگەکەت ئەشکێ هیلاکی ژینم