حەسەن زیرەک

شۆڕێ ماڵم شۆڕێ ٢

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
192
کەی دانیشین دووبەدوو
هەی کەڵەگەت و خاڵ لە ڕوو
مەمکت خڕ کرد وەک هوڵوو
ئومەتی محەمەدم وەختە بۆ وی ببمە جوو
وەی ڕۆیی لە دەستم دەرچوو
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ
دەرد و دەرمانم پۆڕێ/شۆڕێ
چیم گوتووە دڵ دەگۆڕێ
هەرچەند دێت و ڕادەبڕێ
خوێن لە برینم دەچۆڕێ

دەسماڵ حەریری دووبەر
مێردت کرد خۆڵم وەسەر
بۆ تۆ مردم نازپەروەر
ئەگەر حەز دەکەی نەمرم
کچێ بمشێلە ڕەش ئەسمەر
من لە دنیا بووم دەربەدەر
عاشقان وا هەموو جووت بوون
ئەمن و تۆ ماین خاکبەسەر
وەی ئەمن و تۆ ماین خاکبەسەر
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ
دەرد و دەرمانم پۆڕێ
چیم گوتووە دڵ دەگۆڕێ
هەرچەند دێت و دەیبینم
خوێن لە برینم دەچۆڕێ

نە عەیبە نە ئیرادە
ڕووبەندت بۆ من لادە
بۆت شێتم حاجیزادە
کراسەکەت شیرکەتی
کەوشەکەت کالووزادە
مەرد بە لە لە من لادە
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ
دەرد و دەرمانم پۆڕێ
چیم گوتووە دڵ دەگۆڕێ
ئەگەر دێت و دەیبینم
خوێن لە برینم دەچۆڕێ

دەسماڵ حەریری سوورە
وەی قەدی دەڵێی بلوورە
بەلەکی سپییە و کافوورە
قسە دەکا بە زاری
هەر دەڵێی ساز و سەمتوورە
کافرە لە خودا بە دوورە
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ
دەرد و دەرمانم پۆڕێ
چیم گوتووە دڵ دەگۆڕێ
هەرچی دێت و ڕادەبرێ
خوێن لە برینم دەچۆڕێ

دەسماڵ حەریری دووبەر
کچێ بۆ تۆ مردم ڕەش ئەسمەر
مەمکی ڕاستەت وەک گەوهەر
تیرکت لە جەرگم دا
لە برینم بوو کاریگەر
وەی لە برینم بوو کاریگەر
شۆڕێ ماڵم شۆڕێ
دەرد و دەرمانم پۆڕێ
چیم گوتووە دڵ دەگۆڕێ
هەرچی دێت و ڕادەبڕێ
خوێن لە برینم دەچۆڕێ