
تەیری بێ دان و ئاوم
پەروانەی باڵسووتاوم
لەو ڕۆژەی لێت بڕاوم جوانێ
ڕەش بووە جەرگ و هەناوم
دەی وەرە ڕوحمی خێرت بێ جوانێ
غەریب و لێقەوماوم
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریەم
ئەتۆ گوارەی ئەمنیش گوێم
وەک مەجنوونم لێ هاتووە جوانێ
کوشتەی دوو چاوی لەیلێم
چاوت ئەستێرەی شەوێ
کوڵمت دەنووکی کەوێ
باسکتم بۆ بکە بە سەرین جوانێ
بە جووت خەومان لێ بکەوێ
دڵ لە دڵ نایەی جوانێ وەی وەی
دڵەکەی من هەر تۆی دەوێ
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریەم
ئەتۆ گوارەی ئەمنیش گوێم
وەک مەجنوونم لێ هاتووە جوانێ
کوشتەی دوو چاوی لەیلێم
ئەو دڵەی وەک بتپەرستێ ڕوو ئەکاتە چاوەکەت
نوێژ ئەکا بۆ تیشکی چاو و زوڵفە تێکئاڵاوەکەت
گەرچی ئەیشێلی بە زەبری قۆندەرە و پێڵاوەکەت
قەت بە دڵڕەق باست ناکەم نایزڕێنم ناوەکەت
چەندەی لێ پاڕامەوە ئاوڕی لێ نەدامەوە
ئەو ئاوڕەی لێی دامەوە جوانێ
کەوتم هەڵنەستامەوە
ڕێگام دوور بوو ماندوو بووم جوانێ
کە تۆم دی حەسامەوە
ئۆخەی ئۆخەی بووک مریەم
ئەتۆ گوارەی ئەمنیش گوێم
وەک مەجنوونم لێ هاتووە جوانێ
کوشتەی دوو چاوی لەیلێم