ئومید ڕەسووڵ پوور

ئەرێ لەیلێ هاوار لەیلێ

بە دەنگی: ئومید ڕەسووڵ پوور
شێوەزار: سۆرانی
194
ئەرێ لەیلێ، ئەرێ لەیلێ، ئەرێ لەیلێ
لەیلێ لەیلێ لەیلێ لەیلێ
هاوار لەیلێ، ئەمان لەیلێ، عەمرم لەیلێ
هاوار لەیلێ، ئەمان لەیلێ

لەیلێ بیستوومە
لەیلێ بیستوومە ئەوا گۆڕاوی
پێم بڵێ لە ڕێی خوا بۆ لێم تۆراوی
ئەرێ بۆ لێم تۆراوی
بۆ لێم تۆراوی
لەیلێ
ئەرێ لەیلێ، ئەرێ لەیلێ، ئەرێ لەیلێ
لەیلێ لەیلێ لەیلێ لەیلێ
هاوار لەیلێ، ئەمان لەیلێ، عەمرم لەیلێ
هاوار لەیلێ، ئەمان لەیلێ

لەیلێ لە ڕێی خوا ئەمجار وەرەوە
دڵداری خۆشە ئاشتم کەرەوە
ئەرێ ئاشتم کەرەوە
ئەرێ ئاشتم کەرەوە
لەیلێ
ئەرێ لەیلێ، ئەرێ لەیلێ، ئەرێ لەیلێ
لەیلێ لەیلێ لەیلێ لەیلێ
هاوار لەیلێ، ئەمان لەیلێ، عەمرم لەیلێ
هاوار لەیلێ، ئەمان لەیلێ

دەمێ ساقی دەمت بێنە
دەخیلی چاوەکانت بم
بە جامێک دەستی من بگرە
فیدای پیری موغانت بم
لە دوو لا مەست و حەیرانم
بە قووەی جەزبە نازانم
نە سەرگەردی سەر و گەردن
نە حەیرانی لەبانت بم

غەریب و بێکەس خەریکم ئەمرم
لەو دونیا لەیلێ یەخەی تۆ ئەگرم
ئەرێ یەخەی تۆ ئەگرم
لەیلێ
ئەرێ لەیلێ، ئەرێ لەیلێ، ئەرێ لەیلێ
لەیلێ لەیلێ لەیلێ لەیلێ
هاوار لەیلێ، ئەمان لەیلێ، عەمرم لەیلێ
هاوار لەیلێ، ئەمان لەیلێ

خەمی تەنیایی چاو دەگریێنێ
دەردی جودایی گیان دەسووتێنێ
بریا مردبام بە دڵنایی
بەڵام نەمدیبا دەردی جودایی
بریا سووتابام بە گڕی دەردان
بەڵام نەمدیبا عاشقی دڵبەردان
بریا گەوزیبام لە خۆڵ و خێنێ
بەڵام نەمدیبا پەیمانشکێنێ