
بۆیە حەز دەکەم ببمە جیرانت
بە شەو و بە ڕۆژ ببمە میوانت
لەو کچە دراوسێ جوانی بێ وێنە
جارجار بە ڕووی ناز چاوت هەڵبێنە
بۆیە حەز دەکەم هەور و هەڵا بێ
دنیا تەم و مژ یار بێبەڵا بێ
ئەر وەی دراوسێ جوانی بێ وێنە
جارجار بە ڕووی ناز چاوت هەڵبێنە
لە خودام داوایە بە گوڵە ژاڵە بی
هەردەم لە تەمەن چواردە ساڵە بی
هۆ کچە دراوسێ جوانی بێ وێنە
جارجار بە ڕووی ناز چاوت هەڵبێنە
بە بەرزی باڵات زووخاو دەڕێژم
حەزم لێ کردووی ڕووم نایە بێژم
هۆ کچە دراوسێ جوانی بێ وێنە
ئەر وەی دراوسێ جوانی بێ وێنە
جارجار بە ڕووی ناز چاوت هەڵبێنە