میکائیل مەهابادی

جارجارە دیدەم زارا

بە دەنگی: میکائیل مەهابادی
شێوەزار: سۆرانی
88
گریان لە هەور فێر بووم پێکەنین لە وەنەوشە
شەڕکردن لەگەڵ یارێ ئاشتبوونەوەی زۆر خۆشە
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە گوێ بە گوارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵی نایەم بۆم ناکڕێ گوڵ و گوارە

توخوا دڵم مەشکێنە ساتێ وەرە باوەشم
بەژنێ باریک لێم زیزە دەڕژێ فرمێسکی گەشم
ئەی خودا چەند بەدبەخت و بەدبەخت و چارەڕەشم
ئەی خودا چەند بێکەس و بەدبەخت و چارەڕەشم
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە گوێ بە گوارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵی ناڕۆم بۆم ناکڕێ گوڵ و گوارە

دە بڕۆ لە من حەرام بی هەر وەک شەڕاب لە شێخان
هیچ قەولی ڕاستت نییە غەیری درۆ و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیەی بەڕاستی وەرە کەوان
دەنا بەو لەحنەتە بی کە خوا کردی لە شەیتان
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە گوێ بە گوارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵی ناڕۆم بۆم ناکڕێ گوڵ و گوارە

گریان لە هەور فێر بووم پێکەنین لە وەنەوشە
شەڕکردن لەگەڵ یارێ ئاشتبوونەوەی زۆر خۆشە
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵی ناڕۆم بۆم ناکڕێ گوڵ و گوارە

توخوا دڵم مەشکێنە ساتێ وەرە باوەشم
بەژنێ باریک لێم زیزە و دەڕژێ فرمێسکی گەشم
ئەی خودا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕەشم
لە دونیا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕەشم
جارجارە دیدەم زارا بەم ئێوارە گوێ بە گوارە
گڕووی لێ گرتووم زارا
دەڵێ لەگەڵی ناڕۆم بۆم ناکڕێ گوڵ و گوارە