خەسرەو ماملێ

دێم و دێم

بە دەنگی: خەسرەو ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
106
تۆ نامری چاوەکانم لە هەرکوێ بی
لەسەر ئەرز و لە ژێر گڵکۆ لەگەڵمانی
لە پەلاماری بێ وچان
لە ئاگری کۆڵنەدەرانەی کوردستان
تۆ نامری چاوەکانم
لەسەر ئەرز و لە ژێر گڵکۆ لەگەڵمانی

دێم و دێم و دێم، دێم و دێم و دێم، دێم هەتا ئاسۆم لێ دیارە
دێم و دێم چونکە بانگەوازی من هاواری خەڵکی هەژارە

تێدەکۆشم بۆ ڕزگاری و مافی کوردی بندەست و ئاوارە
دڵ پڕ لە هیوام لە هیچ سڵ ناچێ شۆڕشی سوورم داژدارە
دێم و دێم و دێم، دێم و دێم و دێم، دێم هەتا ئاسۆم لێ دیارە
دێم و دێم چونکە بانگەوازی من هاواری خەڵکی هەژارە

من پەیامبێژی ئەو گزنگەم وا وەک تاو هەڵدێ بۆ ژێردەستان
خاراوی کوورەی ئاگری سوورم، ئاگرە سوورەکەی کوردستان

ئەی ئەو کەسەی دەتپەرستم و لێم ونی
تۆ خودا نیت تۆ خۆشەویستی منی
وەڵا لە ئاسمان بی وێت ڕانەگا دەستم
گیانە لە قاف نیی کاڵەی ئاسنت بۆ هەڵبەستم
تۆی لە من ون کردووە و منیش لە تۆ دوور
ئەو بستۆکەی دوژمن ناوی نا سنوور