ئیدریس مرانی

هەتا زیندووم

بە دەنگی: ئیدریس مرانی
شێوەزار: سۆرانی
87
کە مردم نامەوێ بمری لە تاوان
دڵۆپی خوێن ببارێنی لە چاوان
لە من ڕووی نەداوە سووچ و تاوان
هەتا زیندووم وەرە، مردم لە تاوان

تەنینی دەنگی تۆم ئاهەنگی ژینە
کە مردم نامەوێ ئەو گەرمەشینە
وەرە وا بزانە مردووم و نەماوم
لە ئامێزم گرە هەست و هەناوم

دەزانم کاتێ بمرم قوڕ دەپێوی
دەبێتە هاودەمت ناڵە و پەشێوی
هەتا زیندووم گوڵێک بێنە بە دیاری
گوڵم ناوێ لە مڵکی نادیاری
هۆنراوە: ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی