ئیدریس مرانی

ئەگەر خوای کرد و مردم

بە دەنگی: ئیدریس مرانی
شێوەزار: سۆرانی
97
ئەگەر خوای کرد و مردم و تەرمم دوور بوو لە شارەکەم
نەکەی بۆ بەڕێکردنی تەرمی سارد و ئاوارەکەم
حەیفە توخوا نەکا تۆزی ڕێگام هەڵکا لەسەر شانت
تەنیا کفنێ سپیم هەیە ئەویش ئەکەم بە قوربانت
تکایە هات و گەیشتی لە دوایین ماچ بێبەشم کە
ماچم ناوێت بە جێگەی ماچ تێڕ بە دڵ سەیری لەشم کە
لەسەر مەیتەکەم بۆم بگری با چاوم بە چاوت کەوێ
هیچ شک نابەم غەیری مەیتێک قەزات لەو مەیتەشم کەوێ