نەجمەدین غوڵامی

باوەشێنی گیان

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
86
لە شیعری گەرمی ناسکۆڵە
ئەی فریشتەی جوان، کچۆڵە
پەپوولەیەکم کرد بە* تۆ
نەخشاندم* بە تیشکی ئاسۆ

نەخشانم بە تاسەی دڵێ
بۆ دڵداریی پاک ئەکوڵێ
ناردم بۆ باخی دڵداریت
کەنار قەڵبەزەی* نازداریت

نیشتەوە لەسەر گۆنای گوڵ
کەوتە لەرزین بە جۆش و کوڵ
پرچی زەردت بە نیانی
کەوتە باوەشێنی گیانی

کەچی خونچەی دەم کە لەرزی
هیوای پەپوولەکەم بەزی
هەڵفڕی هاتەوە بۆ لام
بەڵکوو نەختێ بگرێ ئارام
هۆنراوە: کامەران موکری
*= لە هۆنراوەی شاعیردا "بۆ"، "ڕەنگم کرد"، "قەڵبەزی" هاتووە.